به‌رپرسێكی گه‌شتوگوزار ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ند كرد و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ش رایگه‌یاندوه‌، كه‌ چه‌ندین هۆكار هه‌بووه‌ بۆ وازهێنانی و له‌ كاتی خۆیدا ده‌یانخاته‌ڕوو.


رۆژی سێشەممە 11ی کانونی یەکەمی 2018، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجەی پەسەندکرد.

لە روونكردنەوەیەكدا سامان كەریم، بەڕێوەبەری دەستلەكاركێشاوەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگه‌یاندووه‌: "دوای زیاتر لە پێنج ساڵ كاركردن لە پۆستی بەڕێوەبەرایه‌تی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، رۆژی سێشه‌ممه‌ 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، كۆتاییم بەكاری بەڕێوەبەری هێنا و لەم بەروارەوە وەك كارمەندێكی خزمەتكار بەردەوام دەبم".

سامان كه‌ریم ئه‌وه‌شی وتووه‌: "دەستلەكاركێشانەوەكە بەویستی خۆم بووە، بەڵام چەندین هۆكار هەبووە و لەكاتێكی گونجاودا دەیانخەمەڕوو، سوپاسی ئەوانە دەكەم كە پێداگریان دەكرد وازنەهێنم".

هەر لەو روونكردنەوەیەدا، سامان كەریم ئەوەشی خستوەتەڕوو: "سەرەڕای قەیرانی دارایی و گرفتە كارگێڕییەكان، ئەوەی لەتواناماندا بووبێت لەبواری گەشتیاری ئەنجاممانداوە و ئەوانەشی لەمپەڕیان بۆ كارەكان داناوە ساردی نەكردووینەتەوە لە خزمەتكردن و هیچ گرفتێكیشم بەهۆی پۆستەكەوە لەگەڵ كەسدا نەبووە".

هــ. ر


AM:08:41:12/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 22132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو