له گوندێكی سه‌ر به خانه‌قین شەڕ لەنێوان چەکدارانی داعش و پۆلیسی فیدڕاڵی روویدا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك و دروستبوونی شه‌ڕ له نێوان پۆلیسی عیراق و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه گومان ده‌كرێت داعش بووبن له گوندی یوسف بەگی سەربە قه‌زای خانه‌قین، پۆلیسێك كوژرا و سیانی تریش برینداربوون.
مامۆستا موحسین، به‌رپرسی مه‌ڵه‌به‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: رووداوه‌كه له گوندی یوسف به‌گ بووه له باكوری خۆرئاوای قه‌زای خانه‌قین.
وتیشی: "له‌كاتی سوڕانه‌وه‌ی كاروانێكی هێزه‌كانی پۆلیسدا له ده‌ورووبه‌ری خانه‌قین، چه‌ند چه‌كدارێك كه گومان ده‌كرێت داعش بووبن بۆمبێكی چێنراویان داناوه و به ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسدا ته‌قیوه‌ته‌وه، دواتر ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له هێزه‌كه‌ی پۆلیس كردوه و شه‌ڕ دروستبووە".
راشیگه‌یاند: لە ئەنجامدا پۆلیسێكی فیدراڵی كوژراوه و سیانی دیكه‌ش برینداربوون.
پاش شکانی داعش لە ساڵی رابردوودا بە دەستی هێزە عیراقییەکان، چەکدارەکانیان لە هەندێ ناوچەدا هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی عیراق.
PM:10:42:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت