سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: ده‌ستبه‌كاره‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەست بەکارکردن دەکاتەوە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ند جارێك داوایان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه چاره‌نووسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یه‌كلا بكاته‌وه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ست به‌كاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
مه‌هدی مه‌حمود، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئێمه له 23ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ نامه‌مان بۆ حكومه‌ت نارد و داوامان لێ‌كردن چاره‌نووسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بوو، له 8ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ جارێكی تر داوامان له حكومه‌ت كرده‌وه كه چاره‌نووسمان یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌ر ده‌نگیان نه‌بووه".
وتیشی: "ئێمه بڕیارمانداوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی چاودێرین ده‌ست به‌كاره‌كانمان بكه‌ینه‌وه و تا ئه‌و كاته‌ی پێمان ده‌وترێت بوه‌ستن، چونكه ناكرێت ئێمه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی واده‌مانه‌وه و یه‌كلایی نه‌بوونی چاره‌نووسمانه‌وه له كاركردن بوه‌ستین".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له 30ی نیسانی 2014 ه‌وه هه‌ڵبژاردنیان بۆ كراوه و ئێستا واده‌یان كۆتایی هاتووه، به‌ڵام تا ئێستا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه هیچ بڕیارێك له باره‌ی چاره‌نووسیانه‌وه نه‌دراوه.
PM:10:14:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت