چیرۆكی سێكسه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندریاس هاڤید، ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره دانیماركییه‌ی خۆی له كارمه‌ندانی ئه‌منیی میسر شارده‌وه و دواتر چووه به‌رزترین لوتكه‌ی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌می میسر و وه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌وێ له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكه‌یدا سێكسی كردوه، به‌ڵام ناوبراو ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌ندریاس بۆ رۆژنامه‌ی ئێسكترا پلادیت-ی وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكردوه كه چۆن چوه‌ته سه‌ر لوتكه‌ی هه‌ڕه‌می خۆفۆ و له‌وێ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكه‌یدا بڵاوكرده‌وه كه مشتومڕێكی زۆری ناوەتوەر، له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه شایه‌نی بڵاوكردنه‌وه نییه، ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره سێكس له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكه‌یدا ده‌كات، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لای میسرییه‌كان لێكه‌وته‌وه.
هەرچەندە لە گرتەکەدا بەڕوونی دیارە کە نەندریاس و كچە هاوڕێکەی چی دەکەن و لە میدیا جیهانییەکان بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەو فۆتۆگرافەرە دانیمارکییە ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و كاره‌ی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌مه‌كه ئه‌نجام دابێت.
ئه‌ندریاس به رۆژنامه‌كه‌ی وتوه، له سه‌ردانه‌كانی پێشویدا بۆ میسر كه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی نه‌ورویجیی خۆی ئه‌نجامیداوه، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه به هه‌ڕه‌مه‌كه‌دا سه‌ربكه‌وێت و بگاته لوتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه، چونكه كارمه‌ندانی ئه‌منی رێگه‌یان نه‌داوه، چونكه رێگه به هیچ گه‌شتیارێك نادرێت ئه‌و سنوره ببه‌زێنێت كه بۆی دیاریكراوه، دوای ده‌ستگیركردنیشیان و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و غه‌رامه و چه‌ند سزایه‌كی دیكه‌ش دراون و دواتر ئازادكراون و هاوڕێیه‌كه‌شی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ نه‌رویج.
فۆتۆگرافه‌ره‌كه ده‌ڵێت بیرۆكه‌كه له مێشكی‌دا هه‌ر مابوو، بۆیه ئه‌مجاره په‌یوه‌ندیی به چه‌ند كچه هاوڕێیه‌كی كردوه تا بچنه‌وه بۆ میسر و ئه‌وكاره ئه‌نجام بده‌ن، دواجاریش یه‌كێكیان قایل بووه و پێكه‌وه له مانگی تشرینی دووه‌میرابردوو دووباره چونه‌وه بۆ میسر.
ئه‌ندریاس ده‌ڵێت: ئه‌مجاره پلانێكی باشترم دانا و تا كاتژمێر و نیوێك چاوه‌ڕوانم كرد تا گه‌شتیار له شوێنه‌كه‌دا نه‌ما و پاشان رێگه‌ی چونه‌سه‌ره‌وه‌م گۆڕی و خۆم له كارمه‌ندانی ئه‌منی دزییه‌وه و توانیمان دوای 25 خوله‌ك بگه‌ینه لوتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه.
فۆتۆگرافه‌ره‌كه وتویه‌تی: "كه گه‌یشتین هه‌ستمان به خۆشییه‌كی زۆر كرد، هه‌موو شتێك باش بوو، ئه‌وه‌ی كه پێویستمان بوو ته‌نها بوتڵێك ڤۆدگا بوو، به‌ڵام سێكسمان نه‌كرد، ئه‌وه‌ی كه رویداوه ته‌نها دیمه‌نێك بووه و پێكه‌وه به‌روتی وێنه‌مان گرتوه".
ده‌شڵێت: "هه‌رگیز نه‌مویستوه گاڵته به ره‌مزێكی ئایینی یان مێژوویی بكه‌م، من ته‌نها وێنه ده‌گرم، له ماوه‌ی داهاتوشدا ناچمه‌وه بۆ میسر تا ده‌ستگیر نه‌كرێم".
PM:08:20:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 43764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت