پۆلیسی سلێمانی دوو كه‌سی به تۆمه‌تی گیرفان بڕین ده‌ستگیركرد
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگه‌یاند كه گیرفانی خه‌ڵكیان بڕیووه.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی بڕینی گیرفانی چەند هاوڵاتیەک و دزینی پارە لێیان دەستگیرکران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه دوو تۆمەتبارەکە بە ڕەگەز عەرەبن و ناویان (ح. ج. ک.) و (س. ع. ع.)ه و هەشت سکاڵای یاساییان لەسەرە.
ئاماژه‌ی به‌وشه‌داوه لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی، دوو تۆمه‌تباره‌كه بەندن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
PM:05:37:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت