پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
وێستگە نیوز-
دوای کۆبونەوەی ئەمڕۆی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، ئەو دوو حزبە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی كانونی یه‌كه‌می 2018 له شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه و دواتر راگه‌یه‌ندراوێكی چوار خاڵیی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاندوه كه یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه رێكخستنه‌وه‌ی باشتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزب بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه یه‌كێتی و پارتی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كاركرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كێشه‌ی كه‌ركوك كردوه و تاوتوێی دانانی لیژنه‌یه‌كیشیان كردوه كه پڕۆژه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌گشتی ئاماده بكات و هه‌ردولاش پشتیوانی له لیژنه‌كه بكه‌ن.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه:
راگه‌يه‌نراوى هاوبه‌شى كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی
سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/12/2018 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیار و هه‌نووكه‌یی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا:
یه‌كه‌م: ڕێكخستنه‌وه‌ی باشترى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی
نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه له ئاستی
پێویستی قۆناغه‌كه‌دا بێت له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه
به شێوه‌یه‌ك كه پشتیوانی به‌هێز بێت بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
دووم: پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی
نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرالی له هه‌موو ئاسته‌كاندا، لابردنی به‌ربه‌سته‌كان
بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كێشه
له‌سه‌ره‌كان و هه‌موو ئه‌و با‌به‌تانه‌ی كه ناكۆكییان له‌سه‌ر هه‌یه، له‌گه‌ڵ
ئاماده‌بوونی كورد له به‌غدا به شێوه‌یه‌كی كارا و به‌هێز.
سێیه‌م: دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كی
ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌بوونی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش
ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه و دیدگای هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به عێراق و ناوخۆی
كوردستان و ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر ڕووداو و پێشهاته‌كان.
چواره‌م: پشتگیریكردن له لیژنه‌ی تایبه‌ت به پێكهێنانی
كابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌كانی دیكه بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و حوكمڕانيی سه‌رتاسه‌ری
له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و هاوبه‌شیی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی كه به‌شداری له كابینه‌ى
داهاتوودا ده‌كه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
11/12/2018
PM:04:00:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت