وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

‌دیمەنێک لە کۆبونەوەکە

وێستگه‌ نیوزـ

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  ریك بێری، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆبونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و وه‌زیری وزه‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌ك كاتژمێر بخایه‌نێت و دواتریش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش ساز بكه‌ن.

هه‌ر له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌ وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كۆببێته‌وه‌.



PM:03:45:11/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت