راوێژكاری راگه‌یاندنی قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی مێردمنداڵه‌كه‌ی گه‌رمیان، روونكردنه‌وه ده‌دات
قوباد تاڵەبانی
وێستگه نیوز -
راوێژكاری راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پرسی ده‌ستگیركردنی مێردمنداڵه‌كه‌ی گه‌رمیان په‌یوه‌ندی به جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه نییه، ئاشكراشیكرد كه له‌سه‌ر ناوهێنانی، سكاڵای یاسایی پێشكه‌شی دادگا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سه‌میر هه‌ورامی راوێژكاری راگه‌یاندنی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، گوایه مێردمنداڵیكی گه‌رمیانی به فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستگیراوه به تۆمه‌تێكی نادیار و دواتر ره‌وانه‌ی دادگای سلێمانی كراوه، به پێویستمان زانی هه‌موولایه‌ك ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه؛ ئه‌و پرسه به هیچ شێوه‌ییه‌ك، دوور و نزیك، په‌یوه‌ندی نیه به به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه".
راوێژكاری راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "ئێمه به‌دواداچوونیشمان كردووه و ئه‌و پرسه په‌یوه‌سته به دادگاوه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردان ناكه‌ین له كاروباری دادگاكان".
راشیگه‌یاندووه كه "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سكاڵای یاسایی پێشكه‌شی دادگا ده‌كه‌ین له‌وه‌ی كه بێ بنه‌ما ناوی به‌ڕێزیان زڕێندراوه".
دوێنێ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "خێزانێکی دانیشتووی کفری، هاتوونەتە بەردەم دادگای سلێمانی بۆ بینینی کوڕە 16 ساڵانەکەیان، وەک خۆیان دەڵێن دوو مانگە کوڕەکەیان لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری سەربە یەکێتییەوە لە کفری بە ناوی قوباد تاڵەبانییەوە لە ماڵ هێناویانەتە دەرەوە و، دواتر بەبێ ئاگاداریی دایک و باوکی دەستگیریان کردووە".
PM:12:49:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 17048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت