هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له ناو شاری سلێمانی و ده‌ره‌وه ته‌مێكی چڕ هه‌یه كه راده‌ی بینینی زۆر كه‌مكردۆته‌وه بۆیه پێویسته به وریاییه‌وه شۆفێریی بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه له ئێستادا ته‌م‌و مژ له‌ناو شاری سلێمانی و ده‌ره‌وه بوونی هه‌یه و ئاستی بینین كه‌مبووه‌ته‌وه".
هاتوچۆی سلێمانی داوا له شۆفێران ده‌كات "خێراییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه و لایتی ته‌م دابگیرسێنن، بۆئه‌وه‌تی تووشی رووداوی هاتوچۆ نه‌بن".
AM:08:46:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت