مه‌لا به‌ختیار: به‌زۆرینه‌ی بادینی، ده‌ڤه‌ری سه‌وز حوكم ناكرێ
مه‌لا به‌ختیار
وێستگه نیوز –
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه نه پارتی به‌بێ یه‌كێتیی و نه یه‌كێتیش به‌بێ پارتی، حكومه‌تی زۆرینه‌یان پێ پێكنایه‌ت و به‌زۆرینه‌ی بادینی، ده‌ڤه‌ری سه‌وز حوكم ناكرێ.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له وتارێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند كه "ئێستا، ئیدی پارتی یه‌كه‌می هه‌ره زۆرینه‌و یه‌كێتیی دووهمو گۆڕانیش سێهه‌م لایه‌نی براوه‌ن. لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش، كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشی دانه‌وه. سۆسیالیست‌و كۆمۆنیسته كوردستانییه‌كانیش، كورسییه تاقانه‌كه‌یان، هێنایه‌وه. كۆتاكانیش، دهرچێندرانهوه!".
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: "رێژه‌ی ده‌نگه هێنراوه‌كانی یهكێتییو پارتی، ئه‌و راستییه‌ی نه‌گۆڕی، كه نه پارتی به‌بێ یه‌كێتیی و نه یه‌كێتیش به‌بێ پارتی، حكومه‌تی زۆرینه‌یان پێ پێكنایه‌ت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "نه پارتی به‌سیاسه‌تی حاكمییه‌تی زۆرینه كوردستانی پێ به‌ڕێ دهچێو نه یه‌كێتیش، بهزۆربهركێ (موزایه‌ده)ی سیاسی، پارتی پێ لاواز ده‌كرێ".
مه‌لا به‌ختیار نووسیویه‌تی: "ئه‌وانه‌ی له‌ناو پارتی پێیانوابوو، ئه‌گه‌ر دوو به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی ده‌نگ بێنن‌و لیستی كۆتاش بكه‌نه دۆستی خۆیان، ده‌توانن یه‌كێتیی بخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه، شكستیانخوارد".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ره‌وتی موزایهدهخوازی یه‌كێتیش، كاڵفامیان دای له‌تاشه به‌ردی هاوكێشه سیاسییه راسته‌قینه‌كان".
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه "ئۆپۆزسیۆنیش، كه پێیانوابوو، ئه‌گه‌ر بتوانن زۆرینه‌ی كورسی وه‌ده‌ستبهێنن، یان خۆیان‌و ته‌كه‌تولی هه‌لپه‌رستی یه‌كێتیی ببنه زۆرینه، ده‌توانن پارتی بچوك بكه‌نه‌وه، ئه‌مانیش، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان، ناچاری كردن، پاشه‌كشه بكهنو لایان داوه‌و بایان داوه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌یه:
كابینه‌ی نوێ و كێشه كۆنه‌كان
هه‌ڵبژاردن، به‌وشێوه‌یه به‌ڕێكرا، كه به‌ڕێكرا. ئێستا، ئیدی پارتی یه‌كه‌می هه‌ره زۆرینه‌و یه‌كێتیی دووهمو گۆڕانیش سێهه‌م لایه‌نی براوه‌ن. لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش، كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشی دانه‌وه. سۆسیالیست‌و كۆمۆنیسته كوردستانییه‌كانیش، كورسییه تاقانه‌كه‌یان، هێنایه‌وه. كۆتاكانیش، دهرچێندرانهوه! ره‌وته پۆپۆلیستییه له‌ناو قه‌یراندا سهرههڵداوهكهی "نه‌وه‌ی نوێ"یش، تاویان سه‌ندووه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌نده خانهقینییهكه پڕ به‌پێستێتی كه پێشینان فه‌رمویانه: گشتمان له‌كین، برای یه‌كین. بۆ؟
-چونكه؛ لایه‌كی ده‌سه‌ڵات، ناتوانێ لایه‌كی دیكه‌ی باڵاده‌ست، به به‌ڵگه‌وه تاوانبار بكات‌و ره‌خنه‌شیان به‌رامبه‌ر یه‌كدی هه‌س!
-چونكه؛ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، سه‌ره‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی رابردوویان، هه‌رلایه‌كیان به‌ئه‌ندازه‌ی پاشماوه‌ی كاریگه‌ریان، ده‌نگیان هێناگه. له‌ناویاندا، نه‌وه‌ی نوێ، گه‌رچی لاتاریكیشه له‌هه‌موو لایه‌ك.
-چونكه؛ رێژه‌ی ده‌نگه هێنراوه‌كانی یهكێتییو پارتی، ئه‌و راستییه‌ی نه‌گۆڕی، كه نه پارتی به‌بێ یه‌كێتیی و نه یه‌كێتیش به‌بێ پارتی، حكومه‌تی زۆرینه‌یان پێ پێكنایه‌ت. پارتی كه زۆرینه‌ی هێناوه، پێویستی به یه‌كێتییه، یه‌كێتیش كه له‌نیوه‌ی پارتی كه‌متریشی هێناوه، ئه‌مجاره‌ش، بۆ كابینه‌ی نۆهه‌م، سه‌لمایه‌وه كه هه‌ر یه‌كێتییه، ده‌ركه‌وت، به‌زۆرینه‌ی بادینی، ده‌ڤه‌ری سه‌وز حوكم ناكرێ.
به‌ڵێ، نه پارتی به‌سیاسه‌تی حاكمییه‌تی زۆرینه كوردستانی پێ به‌ڕێ دهچێو نه یه‌كێتیش، بهزۆربهركێ (موزایه‌ده)ی سیاسی، پارتی پێ لاواز ده‌كرێ.
ئه‌وانه‌ی له‌ناو پارتی پێیانوابوو، ئه‌گه‌ر دوو به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی ده‌نگ بێنن‌و لیستی كۆتاش بكه‌نه دۆستی خۆیان، ده‌توانن یه‌كێتیی بخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه، شكستیانخوارد.
ره‌وتی موزایهدهخوازی یه‌كێتیش، كاڵفامیان دای له‌تاشه به‌ردی هاوكێشه سیاسییه راسته‌قینه‌كان.
ئۆپۆزسیۆنیش، كه پێیانوابوو، ئه‌گه‌ر بتوانن زۆرینه‌ی كورسی وه‌ده‌ستبهێنن، یان خۆیان‌و ته‌كه‌تولی هه‌لپه‌رستی یه‌كێتیی ببنه زۆرینه، ده‌توانن پارتی بچوك بكه‌نه‌وه، ئه‌مانیش، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان، ناچاری كردن، پاشه‌كشه بكهنو لایان داوه‌و بایان داوه.
ئیستا، دوو هه‌فته‌یه‌كمان ماوه، ده‌ربكه‌وێ، چ لایه‌ك ده‌چێته حكومهتو چ لایه‌كیش، ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن. به‌ڵام بیرمان نه‌چێ نیوه‌ی خه‌ڵك ده‌نگیداوه (قه‌یناكه با وابڵێین!) نیوه‌كه‌ی تریشی ده‌نگی نه‌داوه (ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بن!!).
لێره‌دا ده‌مه‌وێ، سه‌رنجی ئه‌و لایه‌نانه بۆ ئه‌م راستییانه رابكێشم كه پێكه‌وه رێكدهكهونو كابینه‌ی نۆهه‌م پێكبهێنن. كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
هه‌موو لایه‌نه‌كان ببینن كه، به‌هه‌موو توانای راگهیاندنو، هێزی چهكدارو دهستڕهنگینی له‌هه‌ڵبژاردندا، نه‌توانرا نیوه‌ی خه‌ڵك، له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه‌مه‌ندكێش بكرێنه ناو بازنه‌كه. ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی دڕدۆنگی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سایكۆلۆژیه...تد. هۆی سه‌ره‌كی ئه‌م دڕدۆنگییه، لاوازبوونی متمانه‌ی خه‌ڵكه، بهسهركردایهتیو سیاسهتو به‌ڵێنه‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان. كه ئه‌مه‌ش، سه‌ره‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بونی گرفت‌و گهندهڵیو ئه‌و باره ناله‌باره‌ی خه‌ڵكه.
ئه‌م بێ متمانه‌ییه، كه جارێ به به‌شداری نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌بڕدرێ، له‌م دۆخه‌ی عیراق‌و كوردستان‌و ناوچه‌كه‌دا، پێویسته له‌كابینه‌ی نۆیه‌مدا، به‌قوڵی لێكبدرێته‌وه. ئه‌گینا، به‌دوری نه‌زانین، ده‌روازه‌ی دۆخه‌كه له‌گرێژنه ده‌ربچێ‌و له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا، كه فه‌ره‌نسای پێشه‌نگێكی وڵاتانی دیموكراسی، له‌سه‌ر باج زیادكردنی سوته‌مه‌نی، ده‌سوتێندرێ، دوور نییه، كێشه كۆنه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان، له‌سایه‌ی كابینه‌ی نوێ‌دا، له‌م قۆناغه‌ی گواستنه‌وه‌ی دیموكراسیدا، له‌كوردستانی دواكه‌وتودا، ئاوێته‌ی دۆخی نه‌خوازراو بن‌و، هه‌ر ئه‌گه‌رێكی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ش، یان له‌عیراق‌و یاخود له‌كوردستاندا، كارلێك له‌ته‌ك كێشه‌ی كۆنی پاشكه‌وتی مووچه بكات، بیرمان نه‌چێ كێشه‌ی نێوان ئهمریكاو ده‌وڵه‌تانی كهنداوو ئێران، هه‌روه‌ها كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوریی‌و سیاسی چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ته‌واوی ناوچه‌كه، ئه‌مه جگه له لێكه‌وته‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی، هاوكات كێشه‌ی نێوان شیعه‌كانی عیراق، هه‌روه‌ها سوننه‌كانی عیراق، ئینجا ئه‌و رێژه كه‌مه‌ی كه له‌به‌غدادو ناوچه‌كانی تری عیراق به‌شداریان كردووه، خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌و پارێزگاكانی تر، له‌كاتێكدا هێشتا پاشماوه‌ی جه‌نگی داعش‌و ناوچه وێرانكراوه‌كانی جه‌نگ ساڵه‌های ساڵی ده‌وێ چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌مانه ده‌بێ هه‌موویان له‌به‌رچاو بگیرێن كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كوردستان‌و عیراق‌و ناوچه‌كه‌ش هه‌یه. بێگومان یه‌كانگیربوونی هه‌موو ئه‌م رووداوانه‌و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ههستو هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان، خرۆشانی خه‌ڵك ده‌كاته ئه‌نجامێكی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر هه‌مووان.
له‌دۆخێكی نه‌خوازراوی واشدا، جڵه‌وی رووداوه‌كان كه له‌ده‌ست ده‌رچوون، نهلایهنهكانی دهسهڵاتو، نهلایهنهكانی ئۆپۆزسیۆنیش، ناتوانن ببنه خاوه‌نی شه‌قامی توڕه. ڕه‌نگه، له‌هه‌لومه‌رجێكی ئاوهاشدا، چه‌ند رابه‌رێكی ده‌ركه‌وتووی سۆسیال-مێدیا، بۆ ماوه‌یه‌ك بتوانن روداوه‌كان، به‌ئاراسته‌ی پۆپۆلیستی‌و ئاژاوه‌گێڕی، رابه‌رایه‌تی بكه‌ن. به‌تایبه‌تی ههلپهرستو پۆپۆلیسته شكستخواردووه‌كانی كوردستان لهدهههی رابردوودا، تاقیكردنه‌وه‌ی سودبه‌خشیان بۆ پۆپۆلیسته ده‌رنه‌كه‌وتووه‌كان، جێهێشتووه.
ده‌مێنێته‌وه بڵێین: كابینه‌كانی پێشوو، قه‌یرانیان به‌قه‌یران سپاردو ته‌قینه‌وه‌ی قهیرانهكانیش، دووچاری كابینه‌ی هه‌شته‌م كرا. ئه‌مانیش ناچاری پاشكه‌وتی موچه بوون. به‌ڵام ساڵێكیشه، به‌ره‌به‌ره چاره‌سه‌ریان هێنایه ئارا. دڵنیام، مێژوو، ئابوری بایۆمهتریو چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابوری، وه‌كو ده‌ستكه‌وتی گه‌وره، بۆ كابینه‌ی هه‌شته‌م تۆمار ده‌كات
AM:08:33:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 9264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت