هۆشیار عه‌بدوڵا: مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی فه‌رمانگه ئیتیحادیه‌كان له به‌غداوه هاتووه
هۆشیار عه‌بدوڵا
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانگه ئیتیحادیه‌كانی هه‌رێم له به‌غداوه هاتووه و هیچ پاساوێك نیه كه دابه‌شكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه دوابخرێ.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه "به گوێره‌ی زانیاریه‌كان مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی ئه‌مساڵی هه‌ر چوار فه‌رمانگه ئیتیحادیه‌كه له به‌غداوه‌وه نێردراوه و پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم سه‌رفی بكات".
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "ئه‌و فه‌رمانگانه (جنسیه، ئیقامه، پاسپۆرت، كارتی زانیاری) هێشتا مووچه‌ی دوو مانگی ساڵی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و جگه له‌و دوو موچه‌یه دوا موچه‌ش كه هی مانگی 9 یه وه‌ریانگرتووه" .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "هه‌ڵبه‌ته ئه‌زانین كه به‌هۆی میلاكاتێكی زۆره‌وه ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم خۆشی به‌شێكی ئه‌و مووچه‌یه ته‌مویل بكات، به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌شدا به ئاسانی ده‌توانن لانیكه‌م مووچه‌ی دوو مانگیان بۆ سه‌رف بكه‌ن" .
هۆشیار عه‌بدوڵا نووسیویه‌تی: "له چوار ساڵی رابردوودا هه‌وڵی زۆرماندا ئه‌و بارگرانیه له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵگرین و وه‌ك پاسه‌وانی سنور راسته‌وخۆ مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه بخه‌ینه‌وه سه‌ر به‌غدا، به‌داخه‌وه له هه‌رێمه‌وه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و فه‌رمانگانه به‌نه‌فه‌سێكی حزبی پشتیوانی ئه‌و داواكارییه‌ی ئێمه نه‌بوون، وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئێستا جددی تر كار بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاندووه كه "ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم بزانێت كه كارێكی له‌و شێوه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی تێدایه، له‌لایه‌كه‌وه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه وه‌ك هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور مووچه‌كانیان دواناكه‌وێت و له لایه‌كی تره‌وه به چاره‌سه‌ری زیاده‌ی میلاكات ناچار نابن مانگانه ته‌مویلی ئه‌و كورتهێنانه بكه‌ن كه له ته‌خصیصاتی فه‌رمانگه ئیتیحادیه‌كاندا هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه هیوادارم هاوكارمان بن كه مووچه‌كانیان بخه‌ینه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌غدا".
PM:11:03:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 29852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت