به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی راگرت و تا سبه‌ینێ گه‌شته‌كان ده‌ستپێناكاته‌وه.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی به كه‌ناڵی روداوی راگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە گەشتە ئاسمانییەکانمان راگرتوون.
وتیشی "راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان تا كاتژمێر 8ی سبەی سێشەممە دەخایێنێت".
هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه تەمێکی چڕ ئاسمانی شاری سلێمانی گرتوە و مەودای بینینی ئاسۆیی کەمکردۆتەوە بۆ 100 مەتر و مەودای بینینی ستونیش بۆ 300 مەتر.
PM:09:51:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3472
جار خوێنراوه‌ته‌وه