كۆبانی.. مانگرتن له‌ خواردن ده‌ستیپێكرد

‌دیمەنێک لە چالاکییەکە

وێستگه‌ نیوزـ

بۆ كۆتایی هێنان به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ و پشتگیری كردن له‌ مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌، له‌ شاری كۆبانێ 70 كه‌س مانیان له‌ خوارد گرت. 

دوای ئه‌وه‌ی مانگرتن له‌ شاره‌كانی قامیشلۆ و گركێ له‌گێ و چلئاخا ده‌ستیپێكرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی كانونی یه‌كه‌می 2018، 70 هاوڵاتیی شاری كۆبانێ به‌ ده‌ستپێشخه‌ریی كۆنگره‌ی ستار و به‌ دروشمی له‌ به‌رده‌م ناوه‌ندی هونه‌ری ئه‌و شاره‌ ده‌ستیان به‌ مانگرتن له‌ خواردن كرد.

به‌پێی میدیاكانی نزك له‌ په‌كه‌كه‌، له‌ ده‌ستپێكردنی مانگرتنه‌كه‌دا، به‌شداربوان ڕایانگه‌یاند: " ئاپۆ پێشه‌نگی ڕۆحی حه‌قیقه‌تی گه‌لانه، گه‌لی كورد هه‌رگیز گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ره‌كه‌ی قبووڵ ناكات."

راشیانگه‌یاندوه‌ كه‌ مانگرتوانی كۆبانی دروشمی"سیستمی ئیمڕاڵی هه‌ڵده‌وه‌شێنین، له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره‌كه‌مان به‌ئازادی ده‌ژین"یان وتوه‌ته‌وه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ چالاكییه‌كه‌ له‌پێناو كۆتایی هێنانه‌ به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و بڕیاره 14 ڕۆژ بخایه‌نێت و 70 كه‌س تیایدا به‌شدارن.


PM:09:45:10/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت