سبه‌ینێ 3 ئه‌ندامی نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سوێند ده‌خۆن
وێستگه نیوز –
سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و تیایدا سێ پاڵێوراو وه‌ك ئه‌ندامی نوێی ئه‌نجومه‌ن سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
له نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كه ئاراسته‌ی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن كراوه، داوا كراوه هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، سبه‌ینێ سێشه‌ممه 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، كاتژمێر 10:00ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی (49)هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی.
به‌پێی نووسراوه‌كه، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سێ ئه‌ندامی نوێی ئه‌نجومه‌ن سه‌رده‌كه‌ون و سوێندی یاسایی ده‌خۆن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه پێشتر و له‌میانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و عیراق ده‌رچوون، هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و به‌خشینی متمانه به‌كاندید بۆ پۆستی جێگری نوێی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه به‌رزان حامید سه‌عید پاڵێوراوی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له شوێنی دانا محه‌مه‌د جه‌زا كه بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
هه‌روه‌ك ئیسماعیل عه‌لی محه‌مه‌د هه‌مزه پاڵێوراوی فراكسیۆنی گۆڕان له شوێنی غالب محه‌مه‌د عه‌لی كه بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق سوێند ده‌خوات و دیمه‌ن ره‌زا ره‌شید ره‌زا-ش له فراكسیۆنی یه‌كێتی له شوێتی سه‌لمه فاتیح كه بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سوێند ده‌خوات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نوه‌ر تاهیر محه‌مه‌د له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ند ده‌كرێت و متمانه ده‌به‌خشرێته به‌رزان محه‌مه‌د ساڵح له فراكسیۆنی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
PM:08:56:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت