هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی باران و به‌فر بارین
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی باران بارین و به‌فر بارین.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "شه‌وی سێشه‌ممه له كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و، نزمه پاڵه‌په‌ستۆی رۆژهه‌ڵاتی توركیا له‌گه‌ڵ بارسته هه‌وایه‌كی سارد له ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا كارده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه‌مان".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا له سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێده‌كات، پاشان رۆژی چوارشه‌ممه له ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان باران بارین ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك بارانی به‌لێزمه و به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیان بارانی مامناوه‌ند ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هاوكات له‌گه‌ڵ باران بارین له زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فربارین ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به (4-5) پله روو له نزمبوونه‌وه ده‌كات".
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله تا رۆژی هه‌ینی كاته‌كانی به‌یانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:08:26:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 10956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت