پشتیوان سادق: له‌ساڵی تازه‌وه ده‌چینه قۆناغێكی تر و قه‌یرانی دارایی كۆتایی دێت
پشتیوان سادق
وێستگه نیوز –
وه‌زیری په‌روه‌رده و وه‌زیری ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند كه له‌ساڵی تازه‌وه ده‌چینه قۆناغێكی تر به‌ھیممه‌تی خه‌م خۆران قه‌یرانی دارایی له وڵاته‌كه‌مان كۆتایی دێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هاوكات وه‌زیری ئه‌وقافه به وه‌كاله‌ت له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه میلله‌ته‌كمان قۆناغه سه‌خته‌كه‌ی تێپه‌ڕاند".
پشتیوان سادق وتی: "ئیدی له‌ساڵی تازه‌وه ده‌چینه قۆناغێكی تر به‌ھیممه‌تی خه‌مخۆران قه‌یرانی دارایی له وڵاته‌كه‌مان كۆتایی دێت".
ئه‌م وتاره‌ی پشتیوان سادق له میانی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی جه‌دیده به‌شێوازێكی تازه له‌سنووری ناحیه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێردا هات.
PM:06:54:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت