ناوچه‌ی سه‌وز به‌ڕووی هاوڵاتیاندا كرایه‌وه
ناوچەی سەوز-بەغدا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی به‌غدا ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا به‌ڕووی هاوڵاتیاندا كرده‌وه.
وه‌ك پێشتر بڕیاری لێدرابوو، له كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی به‌غدا ده‌روازه و شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز-ی به‌ڕووی هاوڵاتیاندا كرده‌وه.
رۆژی شه‌ممه 8ی كانونی یه‌كه‌می 2018، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانیدا له رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ناوچه‌ی سه‌وز رۆژانه بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر و ته‌نها بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌ڕووی هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه: هاوكات له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا، فه‌رمان دراوه ناوچه‌ی سه‌وزیش به‌ڕوی هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رۆژی دووشه‌ممه 10ی كانونی یه‌كه‌می بۆ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز دیاركردوه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵێك تێپه‌ڕبون به‌سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا و له 10ی كانونی یه‌كه‌می 2017.
به‌یاننامه‌كه ئاشكراشیكردوه كه ماوه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز ته‌نها بۆ دوو هه‌فته‌یه و له كاتژمێر 5ی ئێواره تا 10ی شه‌و ده‌بێت.
دوای روخانی رژێمی سه‌دام حسێن له ساڵی 2003 ناوچه‌ی سه‌وز كه كۆشكه سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی لێیه و روبه‌ره‌كه‌ی 10 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و باره‌گای حكومه‌ت و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی لێیه.
PM:05:22:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت