رژێمی سوریا: نابێت به‌رامبه‌ر هێزه كوردییه‌كانی سوریا بێده‌نگ بین
فه‌یسه‌ل میقداد، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا
وێستگه نیوزـ
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا راگه‌یاند كه ناكرێت بێده‌گی له‌ئاست "ئه‌و کارانه‌ی هێزه کوردییه‌کانی سوریا" بنوێنرێت كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئه‌لنه‌شره، فه‌یسه‌ل میقداد، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هنریتا فۆر، به‌رپرسی رێكخراوی یونیسێف وتویه‌تی: "نابێت سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی كه هێزه کوردییه‌کانی سوریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بێ ده‌نگ بین، به تایبه‌ت بێبه‌ش کردنی هه‌زاران منداڵ له ڕۆشتن بۆ خوێندگه حکومییه‌کان."
راشیگه‌یاند: "ده‌بێت کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له دژی تاوانه‌كانی ئه‌مریکا له باکوری سوریا هه‌ڵوێست وه‌رگرێت و کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت که به‌وته‌ی ناوبراو ڕۆژانه ژن و منداڵان ده‌کوژن.
هاوكات هنریتا فۆر، به‌رپرسی رێكخراوی یونیسێف رایگه‌یاندوه كه سه‌ندوقی نێوده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانی سوریایه و به‌دوادا چوون بۆ دۆخی منداڵان له‌و وڵاته ده‌کات.
PM:04:42:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت