نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه
وێستگه نیوزـ
دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی رێكخراوی ئۆپیك و چه‌ند به‌رهه‌مهێنه‌رێكی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت له رۆژی هه‌ینیی رابردوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی.
هه‌ینیی رابردوو رێكخراوی ئۆپیك و هه‌ندێك له به‌رهه‌مهێنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له مانگی داهاتووه‌وه بڕی به‌رهه‌مهێنان كه‌مبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی كانونی یه‌كه‌می 2018، نرخی نه‌وت به‌رزببێته‌وه.
له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برینت-ی پێوانه‌یی گه‌یشته 62 دۆلار و 3 سه‌نت، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخه‌كه به‌ڕێژه‌ی 0.6% و جیاوازیی 36 سه‌نت له‌چاو مامه‌ڵه‌كانی رابردوو زیاد بكات.
یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رێككه‌وتوه، روسیایه كه سه‌نگی خۆی له بازاڕه‌كاندا هه‌یه، به روسیا و به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیكه‌ش كه بڕیاره‌كه‌یانداوه، تێكڕا رۆژانه یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر ده‌خرێته بازاڕه‌كان.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه كه وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك رۆژانه 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و به‌رهه‌مهێنه سه‌ربه‌خۆكانی وه‌ك روسیاش 400 هه‌زار به‌رمیل كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌وجۆره‌ش رۆژانه‌كه یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
PM:04:22:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت