فه‌ره‌نسا: پێویسته ترامپ ده‌ست وه‌رنه‌داته كاروباری وڵاته‌كه‌مانه‌وه
ترامپ :ڕێکەوتنی پاریس بۆ پاریس گونجاو نیە
وێستگه نیوز- رویته‌رز- VOA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رنسا، داوای له‌سه‌رۆكی وڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد ده‌ست وه‌رنه‌داته كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌یانه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ترامپ ڕه‌خنه‌ی له‌توندوتیژییه‌كانی هێزه‌كانی ناوخۆی فه‌ره‌نسا گرت، دژی بزوتنه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان كه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌دوای توندوتیژییه‌كانی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند "ەڵک نایانەوێت پارەی زۆر بدەن و زۆربەی پارەکانیان بچێت بۆ وڵاتانی چینی سێیەم، لەپێناو پاراستنی ژینگەدا، ئەوان دەڵێن " ترامپمان دەوێت"، چەندم خۆش دەوێن فەڕەنسا."
ترامپ وتی " ڕێکەوتنی پاریس بۆ پاریس گونجاو نیە. خۆپیشاندان و کاری تێکدەرانە لەسەرتاسەری فەڕەنسادا ڕوودەدەن."
له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا ترامپ لە تویتێکدا وتی " ئەمڕۆ ڕۆژێکی ناخۆشە و شەوێکی زۆر ناخۆشە لە پاریس. لەوانەیە ئێستا کاتی ئەوە هاتبێت کۆتایی بە ڕێکەوتننامەی بێمانای پاریس بهێنرێت کە خەرجییەکی زۆری دەوێت و ئەو پارانە بگەڕێندرێتەوە بۆ خەڵک، پارە گەڕاندنەوەکەش بەشێوەی کەمکردنەوەی باج بێت."
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان سه‌باره‌ت به‌م لێدوانه‌ی ترامپ ڕایگه‌یاند پێویستە لەسەر سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەست وەرنەداتە کاروباری فەڕەنساوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ لە دوو تویتدا ڕەخنەی لە حکومەتی فەڕەنسا گرت لەسەر کەوتنەوەی توندوتیژییەکان لە پاریس.
لۆدغیان وتی " خۆپیشاندانەکانی چاکەتە سپییەکان ئەوەندەی من بزانم ناڕەزایی دەربڕین نەبوو بە زمانی ئینگلیزی."
وتیشی ئەو وێنانەی کە لە ئەمەریکا بڵاوبۆوە و تیایدا خەڵک هاوار دەکەن " ترامپمان دەوێت " ئەوانە چەند مانگێک لەمەوبەر لەمیانەی سەردانەکەی ترامپدا بۆ لەندەن گیراون.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە وەڵامێکدا بۆ سەرۆک ترامپ وتی حکومەتی فەڕەنسا لێدوان لەسەر کاروباری سیاسەتی ئەمەریکا نادات و واشنتنیش دەبێت هەمان شت بکات.
وتیشی " بە دانۆڵد ترامپ دەڵێم، وەکو چۆن سەرۆک کۆماریش پێی دەڵێ، ئێمە دەست وەرنادەینە کاروباری ئەمەریکاوە. وازمان لێبێنن لە وڵاتی خۆماندا ژیانی خۆمان بژین."
وتیشی زۆربەی ئەمەریکییەکان دژی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپن بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتننامەی کەش و هەوای پاریس.
AM:11:37:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت