بۆچی ئه‌مریكییه‌كان پێیان باشتره له‌سه‌ر كورسیی كاره‌بایی له‌سێداره بدرێن؟
کورسییە کارەبایییەکە
وێستگه نیوزـ
تاوانبارێكی ئه‌مریكا له‌نێوان مردن له‌سه‌ر كورسیی كاره‌بایی و مردن به مادده‌ی ژه‌هراوی، كورسییه كاره‌باییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد، ئه‌مه‌ش دووه‌م حاڵه‌ته كه له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا له ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس، تاوانبارێكی ته‌مه‌ن 61 ساڵ به‌ناوی ده‌یڤد ئیرڵ میله‌ر له ولایه‌تی تێنسی دوای به‌سه‌ربردنی 36 ساڵ له زیندان، چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه بوو كه به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت، ئه‌ویش سزای مردن بوو به كورسیی كاره‌بایی كه له‌پای تاوانی كوشتنی كچێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ بۆی ده‌ركرابوو.
ئه‌وكاته‌ی دادوه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ‌كرد بۆچی كورسیی كاره‌بایی بۆ مردنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت، ده‌یڤد-ی تاوانبار باسی تاوانبارێكی پێشووی كرد كه له مانگی ئابی رابردودا به ده‌رزی لێدان به مادده‌ی ژه‌هراوی سزای مردن درا و وتی: گیان ده‌رچونی ئه‌و تاوانباره 20 خوله‌كی پێچوو، به‌وه‌ش ئازارێكی زۆری چه‌شت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه خۆی داوای ده‌كرد به گولـله‌باران بكوژرێت تا یه‌كسه‌ر بمرێت و ئه‌وه‌نده ئازار نه‌چێژێت.
له 2ی مانگی رابردوش هه‌ر له ولایه‌تی تێنسی تاوانبار ئیمۆند زاگۆرسكی ته‌مه‌ن 63 ساڵ به كورسیی كاره‌بایی سزای مردن درا و ئه‌مه‌ش له ساڵی 2013ه‌وه یه‌كه‌مجار بوو ئه‌و سزایه دووباره جێبه‌جێ بكرێته‌وه، له‌كاتێكدا تاوانباری ناوبراو نه‌یده‌ویست به‌و كورسییه بكوژرێت و داوای كردبوو شێوازێكی دیكه بۆ له‌ناوبردنی به‌كاربهێنرێت.
ولایه‌تی تێنیسی به ئه‌نقسه‌ت پشت به به‌كارهێنانی كوشتن به مادده‌ی ژه‌هراوی بۆ تاوانباران ده‌به‌ستێت، به‌ڵام به‌ڵام رێگه‌ی به‌و تاوانبارانه‌ی پێش ساڵی 1999 داوه كه به ویستی خۆیان شێوازێكی مردن هه‌ڵبژێرن.
PM:09:22:09/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 5504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت