په‌رله‌مانتارێك: عه‌بادی‌ پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ره‌تكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز –

په‌رله‌مانتارێكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر ئاشكرایكرد كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشووی‌ عیراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق ره‌تكرددووه‌ته‌وه‌.

هودا سه‌جاد په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "پێشنیار بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ كراوه‌ تا پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق وه‌ربگرێت، به‌ڵاو ئه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌"، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكرا بكات.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ناو هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر و ده‌ره‌وه‌ی‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ش داوای‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ عه‌بادی‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت.
 
وتیشی‌: "له‌ ئێستادا وا پێویست ده‌كات كه‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق یه‌ك جێگری‌ هه‌بێت و ته‌وافوقاته‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دان سه‌رۆك كۆمار یه‌ك جێگری‌ هه‌بێت".

هودا سه‌جاد جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران چاوه‌ڕوانی‌ هاتنی‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عیراقه‌ تا جێگره‌كه‌ی‌ پێشكه‌ش بكات و ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدرێت".

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ پێشووی‌ عیراقه‌ و له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 12ی‌ ئایاری‌ رابردوودا سه‌رۆكایه‌تی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سری‌ كرد.


PM:07:05:09/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو