عیراق به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی رێكخراوی وڵاتانی "ئۆپك" و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، وڵاته‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌بڕی 139 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه كه‌م ده‌كاته‌وه.
وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ نرخی نه‌وت، رۆژی هه‌ینی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت"ئۆپك"و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له سه‌روویانه‌وه روسیا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌بڕی ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار به‌رمیل رۆژانه رێككه‌وتن به‌جۆرێك وڵاتانی ئه‌ندام بڕی 800 هه‌زار به‌رمیل و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه 400 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه كه‌مكردنه‌وه‌كه ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
بڕیاره رێككه‌وتنه‌كه سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رده‌وام بێت.
سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌وباره‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "عیراق رۆڵێكی كاریگه‌ری و ئه‌رێنی هه‌بوو له گه‌یشتن به‌و بڕیاره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه وه‌ك سعودیه و ئیمارات، هه‌روه‌ها رووسیاش رۆڵی ئه‌رێنی هه‌بوو له گه‌یشتن به‌و بڕیاره".
غه‌زبان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "عیراق خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بێت، به‌ڵام وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندام له ئۆپیك داوایان كرد كه رێككه‌وتنه‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بێت".
وه‌زیری نه‌وتی عیراق راشیگه‌یاندووه كه پشكی عیراق له‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه رۆژانه 139 هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت له بری 220 هه‌زار به‌رمیل كه ساڵی رابردوو پێوه‌ی پابه‌ندبوو.
سامر غه‌زبان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه لای ئه‌وان په‌سه‌نده به‌تایبه‌ت نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2019 به 56 دۆلار خه‌مڵێنراوه وێڕای كورتهێنان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 20، هه‌ربۆیه پێویستمان به نرخی باشتره به كرداری نه‌ك به پلان".
عیراق له‌دوای سعودیه به دووه‌م وڵاتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له ئۆپیك داده‌نرێت كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ده‌گاته چوار ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
PM:06:45:09/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت