عه‌ممار حه‌كیم داوای پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی باڵا بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه، داوای پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیی و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واوی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و "ئه‌ركه گرنگه" كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه رایگه‌یاند: له رۆژی جیهانیی ببنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی كه به په‌تایه‌كی مه‌ترسیدار و دیوێكی دیكه‌ی تیرۆر هه‌ژمار ده‌كرێت، داوا ده‌كه‌ن په‌نا بۆ هه‌موو رێگه‌چاره‌یه‌ك ببرێت بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، حه‌كیم داوای پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیی له عیراق كرد و به‌پێویستی زانی بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و "ئه‌ركه گرنگه"، هه‌موان هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو بكه‌ن.
به‌وته‌ی عه‌ممار حه‌كیم، گه‌نده‌ڵی له‌مپه‌ری خستوه‌ته‌به‌رده‌م رێگای گه‌شه‌سه‌ند و وه‌به‌رهێنان، به ئه‌ركی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردنیشی زانی یاسای توند بۆ رێگریكردن له‌و دیارده‌یه دابڕێژن.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شیدا سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه گه‌نده‌ڵی له عیراق بوه‌ته‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و تێكدانی ئابوری و له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌ل، هه‌ندێك كه‌س لێی سودمه‌ندبوون.
PM:05:17:09/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت