نه‌جمه‌دین كه‌ریم: به عه‌ره‌بكردن له كه‌ركوك ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و كه‌سیش نیه رووبه‌رووی ببێته‌وه
دکتۆر نەجمەدین کەریم.. پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکوک
وێستگه نیوز ـ
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری له‌سه‌ر كارلادراوی كه‌ركوك رایگه‌یاند، کەرکوک داگیرکراوە و ئێستا داعش لەوێ بەهێزبووە و مەترسییان دروستکردووە، روونیشیكرده‌وه كه كه‌ركوك به عه‌ره‌بكردنی تیادا زیندوو بووه‌ته‌وه زۆر به‌هێز و كه‌سیش به‌رانبه‌ری نه‌بووه‌ته‌وه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری له‌سه‌ر كارلادراوی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له پانێلێكدا كه بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری هونەری مێرگەسۆر و سەنتەری رۆشنبیری مێرگەسۆر سازی كردبوو به میدیاكانی نزیك له پارتی راگه‌یاند: "دوای ریفراندۆم، مەترسی زۆر لەسەر هەرێمی کورستان هەبوو، بەڵام سەرکردایەتی کورد بە تایبەتی بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و پێشمەرگەکانی کوردستان، توانیان بەرەنگاری ئەو هێرشە تووند و سەختەی کە حەشدی شەعبی و سوپای عیراق کردیانە سەر هەرێمی کورستان لە موسڵ و پردێ ببنەوە".
راشیگەیاند: "ئەوەش بووە هۆی ئەوەی هەرێم بپارێزرێت، چونکە پیلان هەموو جیا لە کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەرێمی کوردستانیش داگیر بکرێت".
لەبارەی دۆخی کەرکوکیش، نەجمەدین کەریم رایگەیاند: "کەرکوک داگیرکراوە و ئێستا داعش لەوێ بەهێزبووە و مەترسییان دروستکردووە".
روونیشیكرده‌وه: سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن له شاری كه‌ركوك ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و به‌هێزبووه، كه‌سێكیش تا ئێستا رووبه‌ڕووی نه‌بووه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێستا له خوارو و رۆژئاوای كه‌ركوك، داعش كه‌وتووه‌ته‌وه چالاكی كردن، ژماره‌یه‌كی زۆریشیان له ناو كه‌ركوك هه‌یه، به‌ڵام به ئارامی ماونه‌ته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی فه‌رمانیان پێده‌درێت هه‌ڵسه‌ن به ئه‌ركه‌كانیان".
هــ. ر
PM:02:32:09/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 5536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت