عامری: فه‌یاز كاندیدی عه‌بدولمه‌هدیه
هادی عامری
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه فالح فه‌یاز كاندیدی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ڵبژاردنیشی به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تردا ناسه‌پێنن.
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه ئازادی هه‌ڵبژاردن بدرێت به سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هه‌ڵبژاردنی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئێمه له‌گه‌ڵ كوتله‌ی سائیرون له‌سه‌ر كاندیدكردنی 14 وه‌زیر و دواخستنی وه‌زاره‌ته‌كانی تر رێككه‌وتین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له حكومه‌ته‌كانی پێشووشدا ده‌نگ به هه‌ندێك وه‌زیر نه‌دراوه و "عه‌بدولمه‌هدی دوو بژارده‌ی خسته به‌رده‌ممان یان به ئازادی ئه‌ندامانی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت، یان چه‌ند كه‌سێك كاندید بكات".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح دووپاتیشیكرده‌وه كه "فالح فه‌یاز كاندیدی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كاندیدی هاوپه‌یمانی بینا نییه".
ره‌تیشیكرده‌وه كه "فه‌یاز له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی ده‌ره‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاندید كرابێت تا ئه‌جێندای ئه‌و وڵاتانه له عیراق جێبه‌جێ بكات".
راشیگه‌یاند كه "هه‌ڵبژاردنی فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تردا ناسه‌پێنین و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه سه‌باره‌ت به كاندیدكردنی ناوبراو ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
عامری روونیشیكرده‌وه كه ده‌ستنیشانكردنی عه‌بدولمه‌هدی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارێكی عیراقی بووه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكراشیكرد كه داوای له موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كردووه زانیاری سه‌باره‌ت به پرسی فرۆشتنی وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش بكات و تا له دادگاوه به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن.
PM:11:53:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت