شاجوانی جیهان هه‌ڵبژێردرا
وێستگه نیوز -
خانمه شاجوانی مه‌كسیك ڤانیسیا بونز نازناوی شاجوانی ساڵی 2018ی جیهانی پێبه‌خشرا و تاجی شاجوانی جیهانی له‌سه‌ر نا.
له رێوڕه‌سمێكدا كه له وڵاتی چین به‌ڕێوه‌چوو، ڤانیسیا بونز خانمه شاجوانی مه‌كسیك نازناوه‌ی شاجوانی جیهانی 2018ی پێبه‌خشرا و نیكۆلن لیسینۆكا له تایلانده‌وه پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا مانوشی شایللای هندی خانمه شاجوانی جیهانی 2017، تاجی شاجوانی جیهانی راده‌ستی شاجوانی جیهانی 2018 كرد.
هه‌ژماره‌ی ره‌سمی شاجوانی جیهان له‌وباره‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "شاجوانێكی نوێی جیهانمان بۆ ئه‌مساڵ 2018 هه‌یه كه ئه‌ویش ڤانیسیا بونز دی لیۆن-ی مه‌كسیكییه كه شاجوانی ژماره 86ه".
دوای به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه، ڤانیسیا بونز راگه‌یاند كه باوه‌ڕناكات و وتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام كه هه‌موو به‌شداربووانی رێوڕه‌سمه‌كه شایسته‌ی نازناوه‌كه‌ن، زۆر سوپاستان ده‌كه‌م".
PM:10:53:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 7184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت