ئەو کەسەی لە زه‌ماوه‌نده‌کە تەقەی کرد دەستگیر کرا
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌ی هێزی پۆلیسی پارێزگای كرماشان رایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركرا كه له گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه زه‌ماوه‌ندێكی كرد به شین و تیایدا 30 كه‌س كوژران و برینداربوون.
شه‌وی چوارشه‌ممه 5ی كانونی یه‌كه‌می 2018، له ناو زەماوەندێک لە شاری كرماشان-ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زەماوەندێک بوو بە شین و بەهۆی شه‌ڕه ته‌قه‌وە 4 كه‌س كوژران و 26ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 سه‌ردار مه‌نووچه‌هر ئه‌مانوڵاهی فه‌رمانده‌ی هێزی پۆلیسی پارێزگای كرماشان له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی ئێران وتی: "بكوژه ته‌قه كه‌ره‌كه‌ی زه‌ماوه‌نده خوێناوییه‌كه‌ی كرماشان ده‌ستگیر كراوه".
وتیشی: "بكوژه‌كه بۆ شاری مه‌لاردی پارێزگای ئه‌لبورز هه‌ڵاتبوو و به هۆشیاری پۆلیس و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای قه‌زا به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ست به‌سه‌ر كرا".
له شارۆچكه‌ی چه‌مه‌نی كرماشان له ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه‌دا 30 كه‌س كوژران و بریندار بوون.
یه‌كێك له میوانان كه پێشینه‌ی شه‌ڕ و كوشتن و تێكده‌ریی هه‌بووه، پاش شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی میوانی ئاهه‌نگه‌كه به كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی كرد و به‌وهۆیه‌وه ئه‌و ژماره قوربانییه‌ی لێكه‌وته‌وه.
PM:10:38:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت