كه‌شناسی هه‌رێم: له ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی باران بارین زیاتر ده‌بێت
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و له ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی زیاتر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "ئه‌م شه‌و تا به‌یانی باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "رێژه‌ی باران بارین له ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی زیاتر ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌م له هه‌ندێ شوێن هه‌یه كه مه‌ودای بینین كه‌م ده‌كاته‌وه بۆ كه‌متر له 1 كیلۆمه‌تر".
چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خۆڕ ناوچه‌كانی هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند پردێك ئاو بردی و له ناحیه‌ی سه‌نگاویش كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ ئاو بردی و گیانی له‌ده‌ست دا.
PM:09:57:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 5996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت