ناوچه‌ی سه‌وز بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە

‌عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانیدا له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ ناوچه‌ی سه‌وز رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر ته‌نها بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ به‌ڕووی هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه‌.

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌: هاوكات له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا، فه‌رمان دراوه‌ ناوچه‌ی سه‌وزیش به‌ڕوی هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رۆژی دووشه‌ممه‌ 10ی كانونی یه‌كه‌می بۆ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز دیاركردوه‌ كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ساڵێك تێپه‌ڕبون به‌سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا و له‌ 10ی كانونی یه‌كه‌می 2017.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ ماوه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز ته‌نها بۆ دوو هه‌فته‌ و له‌ كاتژمێر 5ی ئێواره‌ تا 10ی شه‌و ده‌بێت.


PM:09:51:08/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت