به‌ڤیدیۆ..خانمێكی چاكه‌ت زه‌رد له‌به‌رده‌م پۆلیسی پاریس كه‌وته سه‌ر چۆك
خانمە فەرەنسییەکە
وێستگه نیوزـ
یه‌كێك له خانمه ناڕازییه‌كانی نێو چاكه‌ته زه‌رده‌كان، له به‌رده‌م پۆلیس كه‌وته سه‌ر چۆك و به دڵێكی گه‌رمه‌وه پێی وتن: "پاریس وێران مه‌كه‌ن".
خانمه‌كه چاكه‌ته زه‌رده‌كه‌ی به‌سه‌ر به‌رگێكی سه‌ربازیدا له‌به‌ركردبوو و به هاوار و گریانه‌وه به پۆلیسی پاریسی پایته‌ختی وت: "ته‌ماشاكه‌ن چیمان پێ ده‌كه‌نن، شه‌رم له‌خۆتان بكه‌ن، به‌سه ئیتر تاقه‌تی عه‌وله‌مه‌مان نه‌ماوه".
خانمه‌كه به ده‌نگێكی به‌رز هاواری بۆ پۆلیسه‌كان كرد و پێی وتن: "پاریس وێران مه‌كه‌ن".
چاكه‌ت زه‌رده‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی كانونی یه‌كه‌می 2018 به به‌رد روبه‌ڕوی پۆلیس بونه‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانیش 14 زریپۆشیان خستنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و غازی فرمێسکڕێژیان بە خۆپیشاندەراندا کرد، ئه‌وه‌ش بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران كه ماوه‌ی چوار هه‌فته‌یه له‌دژی زیادكردنی باج له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی رژاوه‌نه‌ته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.
پێكدادانی نێوان پۆلیس و چاكه‌ت زه‌رده‌كان بوه‌ته‌هۆی به‌رزربونه‌وه‌ی رێژه‌ی بریندار و ده‌ستگیركراوه‌كان و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له‌داوی پشێوییه‌كانی ساڵی 2005 حكومه‌ت زێپۆش بخاته‌وه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له ماوه‌ی ئه‌و چوار هه‌فته‌یه‌دا تائَستا 135 كه‌س برینداربون كه 118یان له چاكه‌ت زه‌رده‌كان و 17شیان له هێزه‌كانی پۆلیسن، هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا هه‌زار 185 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون و ده‌یان ئۆتۆمبیلیش له نزیك ئه‌و بازنه ئه‌منییه‌دا سوتاون كه پۆلیس بۆ رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی خۆپیشاندانه‌كان دروستیكردوه.
هه‌رچه‌نده هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕیاری زیادكردنی باجی له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام چاكه‌ت زه‌رده‌كان وازناهێنن و ئاستی داواكارییه‌كانیان بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌رزكردوه‌ته‌وه.
PM:09:06:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 6652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت