مه‌رجی نوێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه‌ی توركی راگه‌یەندرا
وێستگه نیوز –
به‌گوێره‌ی میدیا ره‌سمییه‌كانی توركیا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته گۆڕانكاری له مه‌رجه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه‌ی توركی له‌لایه‌ن بیانییه‌كانه‌وه كردووه.
به‌گوێره‌ی یاسا نوێیه‌كه، "كه‌سانی بیانی له حاڵه‌تی كڕینی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی ته‌واو نه‌كراو به‌به‌های 250 هه‌زار دۆلار و زیاتر ده‌توانێت ره‌گه‌زنامه‌ی توركی به‌ده‌ستبهێنێت".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كه ده‌كڕێت، پێویسته گرێبه‌ستی كڕینه‌كه‌ی بباته لای نووسه‌ری دادی توركیا تا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی توركی پێبدات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر ته‌نها ره‌گه‌زنامه‌ی توركی به‌و كه‌سانه ده‌درا كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی ته‌واوكراویان ده‌كڕی.
یه‌كێكی تر له مه‌رجه‌كان پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی داوای به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه‌ی توركی ده‌كات، ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌ی كڕیویه‌تی تا ماوه‌ی سێ ساڵ نه‌یفرۆشێت و لای تاپۆ به‌ڵێننامه پڕبكاته‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌دا خاوه‌ندارێتی موڵكه‌كه‌ی نه‌گوازێته‌وه سه‌ر كه‌سانی تر.
سه‌رچاوه: RT
PM:08:57:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 5008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت