به‌وێنه... له رووداوێكی هاتووچۆدا هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ھاتوچۆی ھه‌ولێر رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر - به‌حركه هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، فازڵ حاجی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ھاتوچۆی ھه‌ولێر رایگه‌یاند كه "كاتژمیر 4ی سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری پرادۆی تایبه‌ت به‌هۆی رۆیشتنی به‌ئاراسته‌ی پیچه‌وانه‌ی رۆیشتن له شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر - به‌حركه خۆی كێشا به ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا تایبه‌ت".
فازڵ حاجی ده‌ڵێت: "له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه شۆفێری كیا تایبه‌ته‌كه گیانی له‌ده‌ست دا و زیانێكی زۆری مادیش به‌ر هه‌ردوو ئۆتۆمبێل كه‌وت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌وه‌ی جێگای داخه كه له شوێنی رووداوه‌كه و به‌ر له گه‌یشتن به خاڵی پێكدادانه‌كه، چه‌ند هێمایه‌كی هاتووچۆ دانراوه كه ئاگادارت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه رێگاكه له تاكسایده‌وه ده‌بێت به دوو ساید، به‌ڵام وادیاره شۆفێری پرادۆكه سه‌یری هێماكانی نه‌كردووه بۆیه به‌و تیژڕه‌وییه‌وه چۆته دیوه‌كه‌ی تری شه‌قامه‌كه كه سایدی چوون بووه بۆ به‌حركه و له‌وێش خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێله كیا تایبه‌ته‌كه".
PM:08:39:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت