ئاسایشی سلێمانی دانپێدانانی چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌ستگیركراوی داعشی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی، گروپێكی "تیرۆرستی ئینغیماسی و خۆكوژ"ی داعشی ئاشكراكرد و سه‌رپه‌رشتیار و چه‌ند خۆكوژێك و ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه و هاوكارانشیانی ده‌ستگیر كرد.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه میدیا فه‌رمییه‌كانی یه‌كێتی بڵاویكردوه‌ته‌وه هاتووه: جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش، له سنوری كه‌ركوك و دیاله زیادی كردبوو، بۆیه ئاسایشی سلێمانی پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی توندوتۆڵی دروستكرد‌و ژورێكی هاوبه‌شی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌شیان بۆ چاودێریكردنی بارودۆخی ئه‌منی سلێمانی و شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه، بۆ ئاسایش رونبووه‌وه كه چه‌كدارانی داعش له ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم خۆیان رێكخستووه‌و پیلانیان داناوه بۆ ره‌وانه‌كردنی چه‌كدارانی ئینغیماسی و خۆكوژ، بۆ هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوك و سنوری دیاله، بۆ تێكدانی ئارامی ئه‌و شارانه.
به‌پێی میدیاكانی یه‌كێتی، ئاسایشی سلێمانی، به‌رده‌وام بووه له به‌دواداچونه‌كانیان و زانیاری وردتریان ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر گه‌وره تیرۆرستێكی داعش به‌ناوی ( حاجی مه‌سعه‌ب) كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و چه‌كداره داعشه ئینغیماسیانه‌ی كردوه و ئاشكرا بووه كه ئه‌و چه‌كدارانه به‌نیازن تا دوا ده‌رفه‌تی ژیانیان شه‌ڕبكه‌ن و دواتر خۆیان بته‌قێننه‌وه‌و تۆڕێكی به‌رفراوانی تیرۆرستیشیان له‌شاری كه‌ركوك و دیاله دروستكردوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه له‌سه‌ره‌تای مانگی 9 دوو تیرۆرستی ئینغیماسی و خۆكوژ به ناوه‌كانی (م . ر و ع . ح) كه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هاتبوون چاودێریكران و له‌ئۆپراسیۆنێكدا ده‌ستگیركران.
ئاسایشی سلێمانی، به هاوكاری ئاسایشی شاره‌زوور و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی دیاله لێكۆڵینه‌وه‌كانیان چڕتركرده‌وه‌و زانیاری ده‌ستكه‌وت، له‌سه‌ر پیلانی هاتنی چه‌ند خۆكوژێكی تر بۆ سلێمانی و پاش گه‌یشتنی هه‌ردوو تیرۆرست (د. ێ ، ق . غ) بۆ سلێمانی، له‌كاتی وه‌رگرتنیان له لایه‌ن تیرۆرست (ی.ش) كه سه‌رپه‌رشتیاری گواستنه‌وه‌ی چه‌كداره ئینغیماسی و خۆكوژه‌كان بووه بۆ ولایه‌تی كه‌ركوك و دیاله، له‌گه‌ڵ هاوكارێك و به‌كرێگیراوێكیش كه له گه‌ڵیان بوو.
PM:07:30:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت