مالیكی: رێگا ناده‌ین فالح فه‌یاز و هیچ كاندیدێكی تری وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان بگۆڕدرێت
سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون رایگه‌یاند كه ئیئتیلافه‌كه‌ی رێگانادات فالح فه‌یاز و هیچ كاندیدێكی تری وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بگۆڕدرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "ده‌وڵه‌تی قانوون رێگا به هاوپه‌یمانی بینا و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران نادات فالح فه‌یاز كاندید بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هیچ كاندیدێكی تری وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان بگۆڕن".
مالیكی وتی: "گۆڕینی فه‌یاز به كاندیدرێكی تر به‌ڵگه‌ی سه‌پاندنی خواستی هاوپه‌یمانی سائیرونه به‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌ڕێگه‌ی ناده‌ستووری، ئه‌مه‌ش بۆسه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی مه‌ترسییه".
مالیكی داوای له كوتله‌ی سائیرون له په‌رله‌مانی عیراق كرد كه "بۆچوونیان سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌لایه‌ن فه‌یاز و ده‌نگ پێنه‌دانی له په‌رله‌مان روون بكه‌نه‌وه".
وتیشی: "له حاڵه‌تێكدا فه‌یاز له په‌رله‌مان متمانه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌و كاته ده‌گۆڕدرێت به كه‌سێكی تر".
سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان، فه‌یاز زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێنا مانای وایه كه گه‌ل بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵیبژاردووه".
مالیكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌پێی ده‌ستوور هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان له‌ڕێی ده‌نگدان له ناو په‌رله‌مانه‌وه ده‌كرێت نه‌ك له‌ڕێی ئاژاوه و هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌وه".
دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌مه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، په‌رله‌مانی عیراق له دانیشتنێكی تایبه‌تدا متمانه‌ی به 14 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌خشی و له‌و كاته‌وه تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كانی پەروەردە، ناوخۆ، پلاندانان، خوێندنی باڵا، داد، ڕۆشنبیری، كۆچ و كۆچبه‌ران و بەرگری یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه.
هه‌ر چه‌نده رۆژی 3ی ئه‌م مانگه
ناوی هه‌شت كاندید بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه گه‌یشته په‌رله‌مان و بڕیار بوو رۆژی چوارشه‌ممه له دانیشتنێكدا په‌رله‌مان متمانه‌یان پێبدات، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی شیعه‌كان له‌سه‌ر فالح فه‌یاز كاندید بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دانیشتنه‌كه جارێكی تر دواخرا.
PM:07:23:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 6512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت