‌سۆران..ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌ك دۆزرایه‌وه‌

وێستگه‌ نیوزـ

ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ قه‌زای سۆران له‌ گه‌راجی مه‌ڵه‌كه‌یاندا دۆزرایه‌وه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ڵێن كه‌سه‌كه‌ خۆی هه‌ڵواسیووه‌ و نه‌خۆشیی ده‌رونی هه‌بووه‌.

رائید سه‌عدون هاودیانی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی سۆرانا پۆلیسی ئێشگكری ناوشاری ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ و به‌ بونی ته‌رمێك.

وتیشی: دوای لێكۆڵنه‌وه‌ ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كه‌ ئاشكرا كراوه‌ به‌ناوی (ح.م.چ) كه‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌ و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی زانیارییه‌ و پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ و خێزانداره‌.

رائید سه‌عدون هاودیانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌پێی وته‌ی باوكی، ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ نه‌خۆشیی ده‌رونیی هه‌بووه‌ و له‌ گه‌رامی ماڵه‌وه‌ی خۆیاندا خۆی خنكاندوه‌.


PM:06:56:08/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌