بارزانی به‌هانای لێقه‌وماوانی لافاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری موسڵه‌وه ده‌چێت
وێستگه نیوز – سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هانای ئاواره و لێقه‌وماوانی لافاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری موسڵه‌وه ده‌چێت.
میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكرده‌وه كه "دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رێككه‌وتی 2018/12/7 زوهێر ئه‌عره‌جی قایمقامی شاری موسڵ، داوای له بارزانی كرد كه به هانای شاری مووسڵه‌وه بچێت و یارمه‌تی ئاواره‌كان و خه‌ڵكی لیقه‌وماوی لافاو و بارانبارینه‌كانی ئه‌م دواییه بدات، مه‌سعود بارزانی به‌پیر ئه‌و بانگه‌وازه‌وه هات".
میدیاكانی پارتی ده‌ڵێن: "بارزانی، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی راسپارد بۆئه‌وه‌ی به هانای ئاواره‌و لێقه‌وماوانی لافاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری موسڵه‌وه بچێت".
PM:06:56:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت