قایمقامیه‌تی كه‌لار: به‌ربه‌سته‌كان نوێكرانه‌وه
وێستگه نیوز –
بۆ رێگه‌گرتن له حاڵه‌تی نه‌خوازراو و پاراستنی زیاتری هاووڵاتیان، ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ده‌شتی كه‌لار چاككرانه‌وه كه شه‌وی رابردوو لافاو هه‌ندێكی تێكدابوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 به‌سه‌رپه‌رشتی قایمقامی كه‌لار شه‌هاب حاجی ئه‌حمه‌د و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ رێگه‌گرتن له حاڵه‌تی نه‌خوازراو و پاراستنی زیاتری هاووڵاتیان، جارێكی دیكه ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ده‌شتی كه‌لار چاككرانه‌وه كه شه‌وی رابردوو لافاو هه‌ندێكی تێكدابوو".
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار ده‌ڵێت: "هاوكات رێره‌وی ئاوی باران و لافاو پاكتر كرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاو كۆنه‌بێته‌وه و به ڕێره‌وی خۆیاندا دوور له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌لار بڕوات و نه‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به هاووڵاتیان".
ئه‌و به‌ربه‌ستانه له ساڵی 2015ه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌لار دروستكراون و رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له رێگری كردنی ئاوی باران و لافاو به ئاڕاسته‌ی كه‌لار و ناحیه‌ی رزگاری.
چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خۆڕ ناوچه‌كانی هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند پردێك ئاو بردی و له ناحیه‌ی سه‌نگاویش كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ ئاو بردی و گیانی له‌ده‌ست دا.
PM:06:27:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت