هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له رێگای نێوان قوشته‌په تاكو شیراوه، هاتوچۆ له رێگاكه‌دا سه‌خت بووه، داوا له شۆفێرانیش ده‌كات به وریاییه‌وه رێگاكه به‌كاربهێنن.
فازڵ حاجی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ھاتوچۆی ھه‌ولێر له ھه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه كه "به‌ھۆی ئه‌م بارانه‌ی كه له‌م چه‌ند كاتژمێره‌ی ڕابردوودا باریوه، ئێستا له ھه‌ندێك شوێن له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كیی ھه‌ولێر - كه‌ركوك، له قوشته‌په‌وه تا شێراوه كۆبوونه‌وه‌ی ئاو په‌یدا بووه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاوه وای كردووه شه‌قامه‌كه به ته‌واوی دیار نه‌بێت".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی ھاتوچۆی ھه‌ولێر داوا له شۆفێرانیش ده‌كات له كاتی گه‌یشتنیان به‌م شوێنانه، ھه‌وڵ بده‌ن له ناوه‌ندی رَێگاكه بڕۆن، ھه‌روه‌ھا له‌سه‌رخۆ بڕۆن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ھه‌ڵدێران نه‌بن و له شه‌قامه‌كه‌دا ده‌رنه‌چن.
چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی بارانبارین شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه لافاو گرفتی بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروستكردووه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش به هۆی رووخانی پرده‌كانه‌وه هاتوچۆ بۆ ماوه‌یه‌ك په‌كیكه‌وت.
PM:06:14:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت