وەزیری دەرەوەی ئێران: ئه‌مریكا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كردوه به باروتخانه
محەمەد جەواد زەریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوه‌تەهۆی دروستبونی " جبه‌خانه‌ی باروت" له ناوچه‌كه‌دا.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسه فه‌رمییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، محەمەد جەواد زەریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی كانونی یه‌كه‌می 2018، رایگه‌یاندوه: ئه‌مریكا چه‌كی به ئەندازەی زیاد له پێویست به وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فرۆشتووه.
وتیشی: ڕێژەی فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمەریکاوە بە ئەندازەیەکی باوەڕپێنەکراوە و زۆر لەوە زیاترە کە ناوچەکە پێویستی پێیەتی، ئەمەش ئاماژە بە نیازی زۆر مەترسیداری ئەمریکاییەکان دەکات و وایكردوه ناوچه‌كه وه‌ك باروتخانه‌یه‌كی لێ بێت.
لە مانگی ئایاری 2018، ئه‌مریكا لە ڕێککەوتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران کشایەوەو پاشان سزاکانی سەر ئێرانی نوێکردەوە.
ئەمەریکا داوا دەکات ئێران دەستبەرداری به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و چالاكییانه بێت له ناوچه‌كه‌دا كه واشنتن به چالاكیی تێكده‌رانه‌ی ناوده‌بات.
PM:04:56:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت