پارێزگاری سلێمانی: پرده روخاوه‌كه‌ی نێوان كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان چاك ده‌كرێته‌وه
پردە روخاوەکەی نێوان کەلار و دەبەندیخان
وێستگه نیوزـ
بارانی به‌لێزمه و دروستبونی لافاو، پردێكی نێوان كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخانی روخاند، ئه‌مڕۆش پارێزگاری سلێمانی بڕی 70 ملیۆن دیناری بۆ چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه ته‌رخانكرد و رایگه‌یاند كه هه‌ر له‌مڕۆوه ده‌ست به چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه ده‌كرێت.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: "ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بڕی (٧٠،٠٠٠،٠٠٠ حەفتا ملیۆن دینار)ی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاوبانی سلێمانی خەرجکرد بەمەبەستی چاککردنەوەی پردی سەرەکی نێوان (دەربەندیخان - کەلار) هەر لە ئەمڕۆوە دەست بەکارکردن دەکرێت تیایدا."
شه‌وی هه‌ینی 7ی كانونی یه‌كه‌می 2018، پردی (دەرەدۆین) کە دەکەوێتە نێوان دەربەندیخان – کەلار ڕووخا و هاتوچۆ لەو رێگایە پەکیکەوت و لە ئیستادا هاوڵاتیان رێگای بناری بەمۆ بەکاردێنن، رێگای چەمچەماڵ - سەرقەڵا بۆ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر بەکاردەهێنرێت.
لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوەوە شهۆپۆلێكی بارانبارین هەرێمی گرتوەتەوە و به‌هۆیه‌وه ئاو چووەته ناو چەندین ماڵ و زیانی مادی زۆریشی بە هاوڵاتییان گه‌یاندوه، جگه‌له‌وه‌ش چەند پردێکی هاتوچۆ ڕووخاون یان په‌كیان كه‌وتوه‌و ئه‌وه‌ش كێشه‌ی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دروستکردوە.
PM:04:33:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت