چاکەت زەردەکان پۆلیسیان به‌ردباران كرد حکومەت زرێپۆشی خستەسەر شەقامەکان
ناڕەزایی چاکەت زەردەکان لە پاریس
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێکهەڵپژانی نێوان پۆلیسی فه‌ره‌نسا و چاكه‌ت زه‌رده‌كان له پاریسی پایته‌خت توندتر بوو و ده‌سه‌ڵاتداران ناچاربوون زرێپۆش بهێننه سه‌ر شه‌قامه‌كان، خۆپیشانده‌رانیش به‌ردیان گرته پۆلیس داواكارییه‌كانیان بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵات به‌رزكرده‌وه.
چاكه‌ت زه‌رده‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی كانونی یه‌كه‌می 2018 به به‌رد روبه‌ڕوی پۆلیس بونه‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانیش 14 زریپۆشیان خستنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و غازی فرمێسکڕێژیان بە خۆپیشاندەراندا کرد، ئه‌وه‌ش بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران كه ماوه‌ی چوار هه‌فته‌یه له‌دژی زیادكردنی باج له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی رژاوه‌نه‌ته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.
پێكدادانی نێوان پۆلیس و چاكه‌ت زه‌رده‌كان بوه‌ته‌هۆی به‌رزربونه‌وه‌ی رێژه‌ی بریندار و ده‌ستگیركراوه‌كان و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له‌داوی پشێوییه‌كانی ساڵی 2005 حكومه‌ت زێپۆش بخاته‌وه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.
هه‌رچه‌نده هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕیاری زیادكردنی باجی له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام چاكه‌ت زه‌رده‌كان وازناهێنن و ئاستی داواكارییه‌كانیان بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌رزكردوه‌ته‌وه.
PM:03:54:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت