‌کەشناسی باری کەشوهەوای ئەم هەفتەیەی راگەیاند
‌فۆتۆ: وێستگە نیوز

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی تری باران بارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.


به‌شی پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کەشناسی هه‌رێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو شەپۆلە باران بارینەی لە چوارشەممەی رابردووە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و لە هەندێ ناوچەدا بارانی بە لێزمە دەبارێت.

ئەوەشی راگەیاند، سبەینێ یەکشەممە پلەکانی گەرما دادەبەزێت و بارانێکی مام ناوەند دەبارێت تا ئێوارە، پاشان ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور ئەگەری دروستبوونی تەم-یش هەیە لەشەودا.

ئەوەشی راگەیاندووە، بەشێوەیەکی کاتی لە رۆژی دووشەممەوە کاریگەری ئەم شەپۆلە نامێنێت بەڵام پێشبینی دەکرێت رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی تری باران بارین روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بکات.

له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌ درێژایی دوێنێ تا دره‌نگانێكی شه‌و بارانبارینی به‌ لێزمه‌ به‌رده‌وام بووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك لافاو دروستبوو و زیانی مادی به‌ پرد و رێگاوبانه‌كان گه‌یاند.

هه‌ر دوێنێ هه‌ینی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی‌ دروستبوونی‌ لافاوه‌وه‌ له‌ گوندێكی‌ ناحیه‌ی‌ سه‌نگاو كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا.

هــ. ر


PM:02:48:08/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 7748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو