رۆژنامه‌یه‌ك پلانێكی هێزه عیراقییه‌كان بۆ چوونه ئیسرائیل ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوز –
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه كه حزبوڵای لوبنانی پلانێكی خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی به به‌كارهێنانی هێزه عیراقییه‌كان ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ناوچه‌ی جه‌لیلی فه‌له‌ستین.
رۆژنامه‌ی "یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت"ی ئیسرائیلی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه بڕیاربوو "یه‌كه‌ی ئه‌لرزوان" هێزی بژارده‌ی "حزبوڵا" رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت له جێبه‌جێكردنی پلانێكی حزبوڵا بۆ چوونه ناوچه‌ی ئه‌لجه‌لیل.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "هه‌روه‌ك زانیاریمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه حزبوڵا به‌نیازبووه چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی (ئه‌لنوجه‌با) بۆ كۆنترۆڵكردنی جه‌لیل به‌كاربهێنێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌گوێره‌ی پلانه‌كه، له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر ئیسرائیل، حزبوڵا یارمه‌تی له چه‌كدارانی تری عیراق و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی وه‌رده‌گرت".
یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت، باسی له‌وه‌شكردووه كه بڕیاربوو ئێران پشتیوانی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی بكردایه له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی پاره و چه‌ك به حزبوڵا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
له ماوه‌كانی دواییدا سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌ستپێده‌كات بۆ وێرانكردنی ئه‌و تونێلانه‌ی له‌لایه‌ن حزبوڵاوه له‌سه‌ر سنووری لوبنان هه‌ڵكه‌ندراون.
بزووتنه‌وه‌ی (ئه‌لنوجه‌با) له ساڵی 2013دا له هێزه‌كانی عه‌سائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق جیابووه‌وه و ئه‌كره‌م ئه‌لكه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و یه‌كێك بوو له‌و گروپه چه‌كدارییانه‌ی چه‌كداره‌كانی ده‌نارده سوریا.
سه‌رچاوه: RT
PM:09:47:07/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت