ئه‌ندامانی ئۆپیك له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رێكنه‌كه‌وتن
وێستگه نیوزـ
له‌كاتێكدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ خوار 60 دۆلار دابه‌زیوه، ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رێكنه‌كه‌وتن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی كانونی یه‌كه‌می 2018، رێكخراوی ئۆپیك و روسیا له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا كۆبونه‌وه و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت هه‌وڵیاندا رێكارێك بدۆزنه‌وه له‌نێوان پاراستنی نه‌وتی كۆگاكراو و توڕِه‌نه‌كردنی دۆناڵد تره‌مپ، كه ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە داوایكردبوو نرخی نه‌وت دابه‌زێت، چونكه وەک سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، جیهان نرخی به‌رزی نه‌وتی ناوێت.
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، به‌ڵام هێشتا ئۆپێك له‌سه‌ر رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌كه رێکنەکەوتووە.
دواتر ئۆپیك ویستی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ساز بكات، به‌ڵام كۆنفرانسه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتیش بۆ 59.48 دۆلار دابەزی.
وه‌زیری وزه‌ی روسیاش ڤییه‌نای جێهێشت و گه‌ڕایه‌ته‌وه روسیا تا سه‌باره‌ت به بڕیاری كۆتایی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌كه‌ی قسه بكات، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت وەزیری وزەی روسیا سبه‌ینێ هه‌ینی بگه‌ڕێته‌وه ڤییه‌نا و به‌شداری‌ی له درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كاندا بكات.
PM:09:37:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت