ئەمریکا داوای قەرەبوو لە ئێران دەکات


وێستگە نیوز-

دوو پارێزەری ئەمریکی لە دادگای ئەو وڵاتە داوای قەرەبوکردنەوەی خێزانی سەربازەکانی ئەمریکا دەکەن لە ئێران.

هەریەک لە پاریزەران ئوسێن و تێب تێرنێرە داوایەكیان لە دادگای فیدڕاڵی ئەمریكا تۆماركردووە بەو ئامانجەی خێزانی سەربازانی كوژراوی ئەمریكا لە عێراق بەهۆی كەرەستەی پەیوەست بە ئێرانە قەرەبو بكرێنەوە.

لە سكاڵاکەدا ئەو دوو پارێزەرە داوایان کردووە بڕی 10 ملیار دۆلار تەرخانبکرێت بۆ قەرەبوکردنەوەیخیزانی ئەو سەربازانەی کە لە عێراق لە ساڵانی 2004 تا 2011 كوژراو بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵێ میدیا ئەمریکیەکان ئەو پارێزەرانە بەڵگەیان هەیە بە چەكی ئێرانی زیان بە سەربازانی ئەمریکا گەیشتووە.

ئەو پارێزەرانە زیاتر لە 100 لاپەڕە دیكۆمێنت و نموونەی جۆراوجۆریان داوەتە دادگا، بەڵام لەلایەنی ئێرانەوە كەس لەم دادگایە ئامادە نییەو گەر ئەم دۆسیەش بكەوێتە كارەوە و سكاڵاكەران بتوانن داواكاری 10 ملیار دۆلار جێگیر بكەن، ماوەیەكی زۆر دەخایەنێت تا قەرەبووی زیانیی داواكراو بۆ سەربازانیی قوربانی ئەمریكا لەعێراق، لەئێران وەربگیرێتەوە.


ب.ع


PM:09:33:06/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت