ئامۆژگاریی زۆرانبازێك بۆ كچان: ببنه جه‌نگاوه‌ری ماڵه‌كانتان
حه‌بیب نور محه‌مه‌دۆڤ
وێستگه نیوزـ
ئامۆژگاریی حه‌بیب نور محه‌مه‌دۆڤ، پاڵه‌وانی زۆرانبازی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی كه ئاراسته‌ی خانمانه‌ی كرد، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رای جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له وه‌ڵامی پرسیاری خانمێكدا سه‌باره‌ت به‌و كچانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه پاڵه‌وان له وه‌رزشی هونه‌ره جه‌نگییه تێكه‌ڵاوه‌كاندا، حه‌بیب نور محه‌مه‌دۆڤ، پاڵه‌وانی زۆرانبازی وتی: "سه‌باره‌ت به خانمان ئامۆژگارییه‌كم زۆر باشم هه‌یه: ببنه جه‌نگاوه‌ری ماڵه‌كانی خۆتان".
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، به‌كارهێنه‌ران ره‌خنه‌یان له‌و وه‌ڵامه‌ی محه‌مه‌دۆڤ گرت و یه‌كێك نوسیویه‌تی: "ئامۆژگارییه‌كه‌ی گوزارشته له جیاوازیی ره‌گه‌زی و له‌وه ده‌چێت له چاخه‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه هاتبێت".
خانمێك به‌ناوی ئیرین كرستۆڤه‌ر نوسیویه‌تی: "ئایین په‌یوه‌ندیی به‌مه‌وه چییه، هاوڕێیه‌كی موسڵمانم هه‌یه و پێكه‌وه مه‌شق ده‌یكه‌ن و زۆر پشتیوانیش له‌و ئافره‌تانه ده‌كات كه له هۆڵه وه‌رزشییه‌كه‌دان".
بۆلیكسیم یه‌كێكی دیكه‌یه و ده‌ڵێت: "حه‌بیب دژی ئافره‌تانه، هیوادارم یه‌كێك تێی بسره‌وێنێت".
حه‌بیب نور محه‌مه‌دۆڤ، پاڵه‌وانی زۆرانبازیی ته‌مه‌ن 30 ساڵ خه‌ڵكی داغستانه و توانی شكست به ركابه‌ره ئێرله‌ندییه‌كه‌ی به‌ناوی كۆنۆر مه‌كریگۆر بهێنێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌ناوی UFC كه تایبه‌ته به هونه‌ره جه‌نگییه‌كان بۆ كێشی سوك له شاری لاس فیگارسی ئه‌مریكا به‌ڕٍێوه‌چوو، محه‌مه‌دۆڤ تائێستا 27 سه‌ركه‌وتنی له كارانی وه‌رزشیی خۆیدا تۆمار كردوه و هیچ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی نه‌دۆڕاندوه.
PM:09:24:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 8356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت