به‌رده‌ڕه‌ش..پێشمه‌رگه‌یه‌كی خانه‌نشین خۆی خنكاند
وێستگه نیوزـ
له گوندێكی سه‌ربه قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش-ی سه‌ربه پارێزگای دهۆك، پێشمه‌رگه‌یه‌كی خانه‌نشینی خاوه‌ن 10 منداڵ، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، به په‌ت خۆی خنكاند.
سه‌لمان محه‌مه‌د، موختاری گونده‌كه به سایتی كوردستان 24ی راگه‌یاندوه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی كانونی یه‌كه‌می 2018، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 60 ساڵ، به‌ناوی (مه‌حمود عه‌بدوڵا)، كه پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه و باوكی 10 منداڵه، له ناو ماڵه‌كه‌یدا به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
له باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌ش، موختاری گونده‌كه رایگه‌یاند، تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نازانن، به‌ڵام پێشتریش ئه‌و كه‌سه زۆر كه‌م له‌ناو گوند ده‌ركه‌وتووه و كه‌میش تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك بووه.
دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه ته‌رمی هاوڵاتییه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیی دهۆك كراوه.
PM:08:41:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت