به‌ڤیدیۆ..به‌زمه نهێنییه‌كه‌ی نێوان بوش و میشێل له پرسه‌ی بوشی باوک‌دا
بوش لەکاتی پێدانی چکلێتەکە بە میشێل
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا، به‌زمه نهێنییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ میشێل ئۆباما-ی هاوسه‌ری باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشوی وڵاته‌كه‌ی دوباره‌كرده‌وه.
وه‌ك له چاوی كامێراكانه‌وه تۆمار كراوه، جۆرج بوشی كوڕ له پرسه‌ی ماڵئاوایی له ته‌رمی بوشی باوكی (سه‌رۆكی 41ه‌مینی ئه‌مریكا) كه له كڵێسای نیشتمانیی واشنتن به‌ڕێوه‌چوو، دیاربوو بوش ده‌ستێكی كرد به گیرفانیدا و شتێكی خسته ده‌ستییه‌وه.
بوشی كوڕ ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی و بیڵ كلنتن و هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد و ئینجا گه‌یشته لای باراك ئۆباما، كه بوش ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆباما كرد، ئینجا نۆره‌ی مێشێل-ی هاوسه‌ری هات ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد و نقوڵێكی كرده ده‌ستی میشێله‌وه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئۆباما و میشێل زه‌رده‌خه‌نه ده‌یانگرێت، ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی 3 مانگ له‌مه‌وبه‌ر بوو كه له پرسه‌ی جۆن مه‌ككاین، سیناتۆری ئه‌مریكا، بوشی كوڕ به هه‌مان شێوه نوقڵیكی كرده ده‌ستی میشێله‌وه.
PM:08:24:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 10964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت