وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسا: وڵاته‌كه‌مان روبه‌ڕوی دۆخێكی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه
چاکەت زەردەکان
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسا هۆشداریی له دۆخێكی مه‌ترسیدار دا كه روبه‌ڕوی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی "چاكه‌ت زه‌رده‌كان" له‌دژی زیادكردنی باج به‌رپایان كرد.
جیڕاڵد دارمانان، وه‌زیری دارایی فه‌ره‌نسا رونیكرده‌وه كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری زیادكردنی باج 4 ملیار و 530 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر فه‌ره‌نسا ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش دۆخێكی مه‌ترسیداره.
وتیشی: حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات پارێزگاری له دۆخی دارایی خۆی بۆ ساڵی داهاتوو بكات.
به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئیمانوێ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ زیادكردنی باج له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی، ناڕه‌زاییه‌كی جه‌ماوه‌ری به پێشڕه‌ویی گروپی چاكه‌ت زه‌رده‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ش، چاكه‌ت زه‌رده‌كان ده‌ڵێن كه هێشتا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه تا بكه‌ونه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ماكرۆن واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.
PM:07:15:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت